بەسود وەرگرتن لە
سیستەمی سانتلیگۆ، پارتی و یەکێتی چاویان لەوەیە لە رێگەی بەدەستهێنانی زۆرترین
کورسییەوە لە پارێزگای دهۆک و پارێزگای کەرکووک ببن بە براوەی هەڵبژاردن.
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رۆژی 11ـی تشرینی دووەمی
ئەم ساڵ بکرێت، پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسی پێکدێت، کە 320ـیان گشتی و 9ـی دیکەیان
کۆتان.
لە عێراق نزیکەی 29 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، زیاتر
لە 21 ملیۆن کەسیش کارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان وەرگرتووە و دەتوانن دەنگ بدەن.
هەرێمی کوردستان دابەشکراوە بەسەر سێ بازنەی هەڵبژاردندا،
هەولێر 15 کورسیی گشتی + 1 کورسیی کۆتا، سلێمانی 17 کورسیی گشتی، دهۆک 11 کورسیی گشتی + 1 کورسیی کۆتا،
کەرکوک 12 کورست گشتی + 1 کۆتا.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کەمتر لە دوو مانگی ماوە،
پارتی و یەکێتی سەرجەم ئامادەکارییەکانیان تەواوکردووە و دەیانەوێت بە تەکنیکێک
زۆرترین کورسی پەرلەمانی عێراق بەدەستبهێنن لە سێ پارێزگاکەی هەرێم و کەرکوک.
پارتی چاوی لە بردنەوەی زۆربەی هەرەزۆری کورسییەکانی
پارێزگای دهۆکە، بەشێوەیەک دەیەوێت نۆ کورسی گشتی و کورسی کۆتایش لە بەرژەوەندی
کاندیدێکی نزیک لەخۆی یەکلایی بکاتەوە، بەمشێوەیە 10 کورسی ئەو
بازنەیە مسۆگەر دەکات.
هەروەها، یەکێتی چاوەی لەوەیە نیوەی کورسییەکانی بازنەی
کەرکووک بباتەوە، هەرچەندە بۆ یەکێتی قورسە بتوانێت شەش کورسی بەدەست بهێنێت، بەڵام
لە رێگەی سەرۆکی لیستەکە کە رێبوار تەها پارێزگاری کەرکووکە و یەکلاییکردنەوەی
کورسی کۆتا بە کاندیدێکی نزیک لەخۆی یان هاوپەیمانی خۆی، هەوڵەکانی بۆ گەیشت بە ئامانجەکەی
چڕکردووەتەوە.
لە هەڵبژارنی خەلی پێشووی پەرلەمانی عێراق (2021) پارتی 31 کورسی و یەکێتی 17 کورسی بەدەستهێنا، بەڵام سیستەمی ئەمجارەی هەڵبژاردن
جیاوازە و لە بەرژەوەندی ئەو دوولایەنەدایە.
یەکەمجارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە سیستەمی
سانتلیگۆ بەڕێوەدەچێت، کۆی دەنگی بەدەسیهاتووی لایەنەکان دابەشی 1.7 دەکرێت، بۆیە
ئەم سیستەمە زیانی گەورە بە هێزە بچوکەکان دەگەیەنێت و کاتێک دەنگەکانیان
دابەشدەکرێت ناگات بە رێژەی کورسی و ئەمەش لە بەرژەوەندی هێزە گەورەکانە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.