هەواڵ

"رێککەوتنمان لەگەڵ عێراق بۆ سێ مانگە"

Mic
2025-09-24

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ گەیشتنی مووچەی مانگی حەوت دابەش دەكەن و 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆش دەنێرین بۆ بەغدا.

لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی-دا پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆسیەی نەوت و رێککەوتنەکەیان لەگەڵ عێراق رایگەیاند، رێککەوتنەکەیان لەبارەی نەوتەوە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ ماوەی سێ مانگە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا توانای بەرهەمهێنانی نەوتی كوردستان 234 هەزار بەرمیلی رۆژانەیە و پێشبینی دەکەن لەماوەی 48 كاتژمێری ئایندەدا بابەتی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم چارەسەر ببێت.

لەبارەی رادەستکردنی نەوتیش، هەورامانی جەختی لەسەر ئامادەیی حکومەتی هەرێم کردەوە و وتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە لە پیشخابوور نەوت رادەستبکات.

لەبارەی داهاتی ناوخۆش رایگەیاند، حكومەتی هەرێم داوای بۆچوونی ئەنجومەنی دەوڵەتی نەكردووە لەبارەی داهاتە نانەوتییەكان.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.