پرسیارە ئاڵنگارییەكان
هەندێك لە وێبسایتەكان تایبەتمەندی (پرسیارە ئاڵنگارییەكان)ـی هەیە كە كۆمەڵیك پرسیارن لە كاتی دانانی هەژمارەكەت وەڵامیان دەدەیتەوە، دواتر لە كاتی لەبیركردنی وشە نهێنیەكەت دەتوانیت بە وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانە بچیتە ناو هەژمارەكەتەوە.
🛑تاقیكردنەوەی وشەی نهێنی ماڵپەڕەكانی تر
زۆربەی كەسەكان یەك جۆر وشەی نهێنی بەكاردەهێنن بۆ هەژمارەكانیان بۆیە لەكاتی لەبیركردنی وشە نهێنییەكەت هەوڵبدە وشەی نهێنی هەژمارەكانی ترت تاقی بكەیتەوە. بەڵام بە هیچ شێوەیەك كارێكی باش نییە هەژمارەكانت هەمان وشەی نهێنیان هەبێت، چونكە لەكاتی هاككرانی یەكێكیان ئەوا هەموو هەژمارەكانی دیكەت دووچاری مەترسی دەبنەوە.
🛑تاقیكردنەوەی هەموو ئەگەرەكان
لەكاتی لەبیركردنی وشە نهێنییەكەت هەوڵبدە هەموو ئەگەرێك تاقی بكەیتەوە، لەوانەیە وشە نهێنییەكەت هەندێك ژمارەی گرنگی تێدابێت وەك ژمارەی تەلەفۆن یان ڕۆژی لەدایكبوون، ناونیشانی ماڵەوەت یان شوێنی كارەكەت، هەندێك كات ناو وەك ناوی منداڵەكانت، هاوڕێكەت یان كەسێكی نزیك، هەروەها ئەگەری هەیە یادەوەرییەك بێت كە لە یاد ناكرێت.
🛑دانانی وشەی نهێنی كە ئاسان بێت بۆ بیركەوتنەوە
ڕێگای زۆر هەیە بۆ دانانی وشەی نهێنی كە ئاسان بێت بۆ بیرهاتنەوە لەهەمان كاتتدا قورسبێت بۆ هاككردن، وەك:
بەكارهێنانی هەندێك ڕستە كە ئاسان بێت بۆ بیرهاتنەوە، وەك دێڕە شیعرێك یان ناونیشانی نیشتەجێبوونت.
بەكارهێنانی پیتی یەكەمی وشەكانی ڕستەیەك و درووستكردنی وشەیەكی نوێ.
دروستكردنی ڕستەیەك كە مانای نەبێت لای هیچكەس بێجگە لە خاوەن وشە نهێنییەكە.
بەكارهێنانی پیتی یەكەمی ئەو وشانەی گرنگن بەلاتەوە وەك ناوی منداڵ، ناوی شار، خوارنی دڵخوازت، كە دەبێتە هۆی ئاسان بیركەوتنەوەی وشە نهێنییەكەت.
🛑گێڕانەوەی وشەی نهێنی سیستمی ویندۆوز
بۆ گێڕانەوەی وشەی نهێنی ویندۆوز پێویستت بە بەرنامەی تایبەت دەبێت كە باشتر وایە كۆمپیتەرەكەت ببەیتە لای كەسی شارەزا، بەرنامەكان وەك: Cian & Abel، Kon-Boot، ophcrack، Offline NT Password & Registry Editor.
بەرزان مەجید ناسراو به "دوپشك یان سكۆرپیۆن" ئهو گهنجه كوردهیه كه لهلایهن ژمارهیهك له وڵاتانی ئهوروپا داواكراوه و تۆڕی ههواڵی BBC له سلێمانی دۆزیویهتییهوه و به وردی باس له چیرۆكی ژیانی دهكات دهڵێت، رهتیدهكاتهوه، كە سەرۆكی رێكخراوێكی تاوانكاری بكات و وتی، "گروپەكانی دیكه هەوڵیانداوە تێوەم بگلێنن".
پهیامنێری تۆڕی ههواڵی BBC له راپۆرتێدا نوسیویهتی، "من لە مۆڵێکی بازرگانی لە عێراق دانیشتوم، ڕوبەڕوی یەکێک لە بەناوبانگترین قاچاغچیی مرۆڤ له ئەوروپا بومەوە، ناوی بەرزان مەجیدە و لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی چەند وڵاتێکەوە داواکراوە، لەنێویاندا بریتانیا"، بهڵام دواتر بەرزان به سهختی بهرگری له خۆی دهكات.
ئاماژهی بهوهشكردوه، لە ماوەی گفتوگۆکەیاندا چ لێرە و چ ڕۆژی دواتر لە ئۆفیسەکەی دەڵێت، نازانێت چەند کۆچبەری گواستوەتەوە بەسەر کەناڵی ئینگلیزیدا، وتی، "ڕەنگە هەزار، ڕەنگە 10 هەزار، نازانم، حسابم نەکردوه".
ههروهها نوسیویهتی، "بەهاوكاری لەگەڵ رۆب لۆری، كە سەربازێكی پێشوە و لەگەڵ پەنابەران كاردەكات، دەستمكرد بە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ئەو پیاوەی كە بەناوی دو پشك ناسراوە بۆ قسەكردن لەگەڵی، بۆ ماوەی چەند ساڵێك، خۆی گروپەكەی كۆنتڕۆڵی بەشێكی گەورەی بازرگانی قاچاغچێتیكردن بە مرۆڤیان كردبو، بە بەلەم و بارهەڵگر، لەڕێی كەناڵی ئینگلیزییەوە".
لە ساڵی 2018ەوە زیاتر لە 70 کۆچبەر لە کاتی پەڕینەوە بە بەلەم گیانیان لەدەستداوە، مانگی ڕابردو پێنج کەس لە کەناراوەکانی فڕەنسا گیانیان لەدەستداوە کە کچێکی تەمەن حەوت ساڵان لەنێویاندا بوە.
گەشتی نێوان فڕهنسا و بریتانیا مەترسیدارە، بەڵام بۆ قاچاغچییەکان قازانجێکی زۆری ههیه، ئهوان شهش هەزار پاوەند لە هەر کەسێک وەردهگرن بۆ پەڕینەوە له رێگهی بهلهمهوه.
له راپۆرتهكهدا هاتوه، "بایەخدانمان بە دوپشك، لەدوای دیدارمان لەگەڵ كچێكی بچوك دەستیپێكرد، كە لەیەكێك لە كەمپەكانی پەنابەران لە نزیك كالیە، لە باكوری فڕەنسا بینیمان، خەریک بو بمرێت لە هەوڵی بەزاندنی کەناڵی ئینگلیزیدا بە بەلەمێكی چوپ، بەلەمەكە بەكەڵكی بەكارهێنان نەهاتبو، نرخەكەی هەرزان ببو، بە بەكارهێنراوی لە بەلژیكا كڕدرابو، ئەو 19 كەسەی كە سەرنشینی بون، چاكەتی رزگاربونیان لەبەردا نەبو".
مارتن كلارك، ئەفسەری باڵای لێکۆڵینەوە لە دەزگای نیشتمانی تاوانەکانی بریتانیا بۆ روبەڕوبونەوەی تاوان لە شانشسینی یەكگرتو (NCA) دهڵێت، "ئەفسەرەكان تێگەیشتن لەوەی كە وشەی دوپشك ئاماژەیە بۆ پیاوێكی كوردی عێراقی بهناوی بەرزان مەجید، كە كاتێك تەمەنی 20 ساڵان بوە، لە ساڵی 2006دا، ناوبراو لەپشتی بارهەڵگرێكدا بە قاچاغ خۆی گەیاندوەتە بریتانیا".
بەرزان مەجید لە تەمەنی 20 ساڵیدا لە ساڵی 2006 به قاچاغ و له پشتی بارهەڵگرێک خۆی گهیاندوهته ئینگلتەرا، سەرەڕای ئەوەی دوای ساڵێک مۆڵەتی مانەوەی ڕەتکرایەوە، بەڵام چەند ساڵێکی دیکە لە بریتانیا مایەوە و بههۆی بهكارهێنانی دهمانچه و ماددە هۆشبەرەکانەوە خراوهته زیندان.
دواجار بەرزان مەجید لە ساڵی 2015 دیپۆرتکرایەوە بۆ عێراق و کاری قاچاغچێتی لەگهڵ برا گەورەکەی كردوه کە لە بەلجیکا سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوه.
مەجید بە "دوپشک" ناسرا
بەرزان مەجید لەنێوان ساڵانی 2016- 2021وە بە "دوپشك" ناسراوە، پێدەچێت گروپی "سكۆرپیۆن" كۆنتڕۆڵی زۆربەی بازرگانی بە قاچاغبردنی مرۆڤی كردبێت لەنێوان ئەوروپا بۆ بریتانیا.
له راپۆتهكهدا ئهوهخراوهتهڕو، لەڕێگهی یەكێك لە ناسراوەكانی رۆبەوە، پیاوێكی ئێرانیمان ناسی، وتی، "مامەڵەی لەگەڵ كۆمپانیای سكۆرپیۆن كردوە كاتێك هەوڵی پەڕینەوەی كەناڵی ئینگلیزی داوە، سكۆرپیۆن بە ئێرانیەكەی راگەیاندوە، لە توركیا نیشتەجێیە، لە دورەوە سەرپەرشتی كارەكانی دەكات".
بەرزان وەك یاریزانێكی گۆڵفی دەوڵەمەند دەردەكەوتوه و پۆشاكێكی كەشخەی لەبەردابوه
ههروهها هاتوه، بەرزان وەك یاریزانێكی گۆڵفی دەوڵەمەند دەردەكەوتوه و پۆشاكێكی كەشخەی لەبەردابوه، پانتۆڵێكی جینزی تازەو كراسێكی شینی كراوە و چاكەتێكی رەش، "كاتێك دەستی لەسەر مێزەكە دانا، نینۆكەكانیم بینی خەت خەتكرابون".
باسلهوهشكراوه، "لهكاتی چاوپێكهوتنهكهدا سێ پیاو لە مێزێكی نزیك دانیشتن، وامان لێكدایەوە كە تیمە ئەمنیەكەی بن"، بهرزان رەتیكردەوە، كە یاریزانێكی گەورە و سەرۆكی رێكخراوێكی تاوانكاری بكات، وتی، "گروپەكانی دیكه هەوڵیانداوە تێوەم بگلێنن".
كاتێك هەندێك كەس دەستگیردەكرێن، دەڵێن، ئێمە لەبەرژەوەندی ئەو كاردەكەین، ئەوانە هەوڵی ئەوە دەدەن سزایەكی كەمتر بدرێن
بهرزان مهجید له چاوپێكهوتنهكهدا وتویهتی، "كاتێك هەندێك كەس دەستگیردەكرێن، دەڵێن، ئێمە لەبەرژەوەندی ئەو كاردەكەین، ئەوانە هەوڵی ئەوە دەدەن سزایەكی كەمتر بدرێن"، واش دەركەوت كە ئازار دەچێژێت، بەهۆی ئەوەی قاچاغچیەكانی دیكه پاسپۆرتی بریتانیان بەدەستهێناوە و درێژەیان بە بازرگانیەكەیان داوە.
تەنها پارەم وەرگرتوە و شوێنم بۆ دەستبەركردون
پهیوهست به مردنی كۆچبهران، بهرزان دهڵێت، "تەنها پارەم وەرگرتوە و شوێنم بۆ دەستبەركردون"، بەلای ئەوەوە قاچاغچی ئەو كەسەیە كە كۆچبەران بە بەلەم و بارهەڵگر دەگوازێتەوە، وتی، "كەسم نەخستوەتە ناو بەلەمەوەو هەرگیز كەسیشم نەكوشتوە".