هەواڵ

کۆمسیۆنی دەستیکرد بە چاپکردنی کاغەزی هەڵبژاردن

Mic
2024-05-07

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت دەستیانکردوە بە چاپکردنی کاغەزی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەوەش لەکاتێکیدا کە هێشتا مشتوومڕی دواخستنی هەڵبژاردنەکە هەیە.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە وتیشی "کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەردەوامە لە رێکارەکانی بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بکات و نووسینگەکانی کۆمیسیۆن بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان بەردەوامن لە کارەکانییان بۆ دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری لە 173 بنکەی تۆمارکردن، بۆیە هەواڵی راگرتنی کارەکانی کۆمیسیۆن دوورە لە راستییەوە."

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنەکە "کۆمیسیۆن دەستیکردووە بە چاپکردنی کاخەزی دەنگدان کە ناوی پارتە سیاسییەکان و هاوپەیمانیێتییەکان و ژمارەی ئەو بەربژێرانەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشدارن، لەخۆدەگرێت."

ئەو کاخەزانەی کە کۆمیسیۆن دەستی بە چاپکردنیان کردووە بەپێی ئەو بەرپرسەی کۆمیسیۆن چوار نموونەن کە پەیوەستن بە بازنەکانی هەڵبژاردن "پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە." جگە لە نموونەیەکی دەنگدانی تایبەت.

چاپکردنی کاغەزی هەڵبژاردن لەکاتێکدایە کە هێشتا مشتوومڕی دواخستنی هەڵبژاردن لەئارادایە بەتایبەت لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کە لەهەوڵدایە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکە چەند مانگێک دوابخات.

چاودێرانی سیاسی دەڵین کە هەردوو پارتی دەسەڵاتدار(پارتی و یەکیتی) ترسیان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە هەیە و ئەگەری زۆرەی ئەمجارە دەنگ و کورسییەکی زۆر لەدەستبدەن، بەتایبەت بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئەگەری لەدەستدانی دەسەڵاتی هەیە.

More News

Most Popular

هەواڵ

کۆبوونەوەی نهێنی ئەمریکا و ئێران پشتڕاستدەکرێتەوە

Mic
2024-05-19

بەرپرسانی ئێران و ئەمریکا دان بەوەدا دەنێن کە کۆبوونەوەی نهێنی لەنێوان بەرپرسانیاندا هەبووە بەتایبەت لەسەر رووداو و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەپێی هەواڵێكی پێگەی ئاكسیۆس، هەفتەی ڕابردوو لە سەڵتەنەی عوممان، دوو بەرپرسی باڵای ئەمریکا  گفتوگۆی ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران سەبارەت بە چۆنیەتی ڕێگریکردن لە زیادبوونی ناکۆکییەکانی ناوچەکە کردووە.

نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستی کردەوە، دانووستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران لە عومان "پرۆسەیەکی بەردەوامە".

بەوتەی نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەكگرتووەكان"ئەم دانووستانە یەکەمین دانووستان نییە و دوا دانووستانیش نابێت".
لە مانگی یەکی ئەمساڵدا گفتوگۆی هاوشێوە لە نێوان ئەمریكا و ئێران هەبووە، لەكاتێكدا لەو ماوەیەدا گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران پەرەی سەند و حووسییەكانی یەمەن کە لە لایەن تارانەوە پاڵپشتی دەکرێن، هێرشیان کردە سەر کەشتییە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان لە دەریای سوور.