ئاشکرایە باخچەکانی ئاژەڵان و شوێنەکانی هەڵگرتنی بونەوەرە ئاویەکان سەرنجڕاکێشترین شوێنەوارەکانی دونیان بۆ گەشتیاران، ئەوە تەنها گەشتێک نییە لەنێو ئەندامانی خێزان و هاوڕێکاندا، یان تەنها لەپێناو دڵخۆشکردنی مناڵەکاندا
لەگەڵ ئەوەی باخچەکانی ئاژەڵان شوێنێکی بەنرخی پاراستنی ئاژەڵە دەگمەنەکان و پاراستنی جۆرەکانی ئاژەڵ و پاريزگاری کردنە لەسروشت، بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێ، ئەم باخچانە ڕۆڵی گەورەیان هەیە لەپێشخستنی کۆمەڵگا و شێوازی بیر کردنەوەی مرۆڤ، ئەم جۆرە بۆچونە پێشتر نەزانراو بو.
توێژینەوەیەکی نوێی (Journal of Zoological and Botanical Sciences) لەمانگی کانونی دوەمی ساڵی ڕابردودا، کۆمەڵێک توێژەری بریتانی و فڕەنسی، لەباخچەی (دبلن) گەیشتنە ئەو ئەنجامەی باخچەکانی ئاژەڵان، پەیامی گەورەی پێیە بۆ مرۆڤایەتی و شێوازی سروشتی ژیان،
بایەخی کۆمەڵایەتی باخچەکانی ئاژەڵان:
توێژەرەکان هەستاون بەدیاری کردنی بایەخی کۆمەڵایەتی ئەو باخچانەی دروستکراون بۆ گەشتیاران، تەنانەت کاریگەریەکانی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە و کاریگەری ئەو ماڵپەڕانە لەسەر پێگەکانی ئەنتەرنێت و سۆشیال میدیا، گەیاندنی چالاکیەکان و پەیامەکانی ئاژەڵ دۆستی و سروشت دۆستی.
بەشێکی توێژینەوەکان سەبارەت بەقوڵ بونەوە بوە لەباخچەکانی ئاژەڵان، بەتایبەت لەڕی پارێزگاری کردن لە (سروشتی ژیان، زانیاری، خۆشی، لێکۆڵینەوە) هەمو یەکێک لەوانە بایەخی باخچەکانی ئاژەڵان دەردەخات بۆ مرۆڤایەتی.
لەزۆر ڕوەوە ئەو باخچانە و ئاژەڵەکان کاریگەریان هەبوە لەسەر رەفتاری مرۆڤ، بەجۆرێک هاوتای زانکۆ و خوێندن کاریگەری داناوە لەسەر دەرونی مرۆڤ لەکۆمەڵگادا.
توێژەرەکان پێیانوایە لەڕوی بایەخەوە کاریگەری هەیە لەسەر مرۆڤایەتی، بەتایبەت لەڕوی تەندروستییەوە، هەروەها ڕۆشنبیری گەشتیاران لەسەر جیاوازی بایلۆجی گیاندارەکان، تەندروستی هەسارەکەمان، ئاسودەیی مرۆڤ لەناو کۆمەڵگادا.
ئەنجامەکانی توێژینەوەکان:
دکتۆر (پۆل رۆز) مامۆستای ناوەندی توێژینەوەکانی هەڵسوکەوتی ئاژەڵەکان و دەرونناسی لە زانکۆی (University of Exeter) دەڵێت، "باخچەکانی ئاژەڵان تەنها بۆ گەشت و بینین نییە، بەڵکو زۆر لەوە زیاتر بایەخی بۆ مرۆڤایەتی و هەسارەی زەوی هەیە، ناسینی سروشت و شێوەی ئاژەڵەکان و پێکهاتەی بایۆلۆجی جیاواز، سودی بۆ تەندروستی ژیری مرۆڤ هەیە".
هەروەها وتی، "پێویستی بەکاری زیاتر هەیە، پێویستە باخچەکان ببنە سەنتەری ئاژەڵناسی و ناسینی زیاتری هەسارەکەمان، پێویستە بەچاوی ئامانج سەیری ئەو شوێنانە بکەین و خزمەتی زیاتریان بکەین، بەم شێوە کاریگەری زیاتری دەبێت لەسەر کۆمەڵگاکانمان، ئەو کات هەموان بەشدار دەبن".
هەروەها تێکەڵبونی مرۆڤەکان لەگەڵ ئاژەڵەکان هاندانێکی کاریگەرە بۆ زیادبونی نەوەی مرۆڤایەتی، پاشان سودی ئابوری و ڕۆڵی گەورەی پەرەپێدان و بەشداری ئەرێنی.
پرسیارگەلێک پێویستە وەڵامیان بدۆزرێتەوە:
بەپێی توێژینەوەکە، باخچەکانی ئاژەڵان و گیاندارە ئاویەکان، بەشوێنێکی زۆر باش دادەنرێت لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەری سروشت، پێویستە گەشتیارەکان زیاتر وشیاری وەربگرن لەسەر بەهای سروشت و گرنگی پێکهاتەی سروشتی ئاژەڵەکان، باخچەکانی ئاژەڵان دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی هەبێت لەسەر مرۆڤ، مرۆڤ وەک هاوڕێی ژینگە بەدرێژایی مێژو.
بەپێی توێژینەوەکە کاری زۆر ماوە بکرێت، هەروەها کۆمەڵێک پرسیار ماوە پێویستە زاناکان و کارمەندانی باخچەکانی ئاژەڵان بەدوای وەڵامەکەیدا بگەڕێن، هەروەها بەدواداچون بۆ کاریگەری پەیامەکانی باخچەی ئاژەڵان لەسەر دەرون و هەڵسوکەوتی مرۆڤ ، پەیوەست کردنی ئەم بابەتە بەتەندروستی هەسارەکەمانەوە.
ڕێکخراوی ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ رایگهیاند، دەبێت دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق، کۆتایی بەو پێشێلکاریانە بهێنن كه ئهنجامی دهدهن لە بەرامبەر ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕاگەیاندن، له نێویشیاندا دهستگیركردنی رۆژنامهنوسان و لێدان و دادگاییكردنی ناداپهروهرانه.
ڕێکخراوی ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ له راپۆرتێكدا لهبارهی ڕەوشی ئازادییەکان لە هەرێمی کوردستان، رایگهیاندوه، "دەسەڵاتدارانی ههرێمی كوردستان شانازی بەوە دەکەن کە له هەرێم ئازادی ڕۆژنامەوانی و ئازادی ڕادەربڕین ههیه، بهڵام ئهوه بانگهشهیهكی گاڵتەجاڕانەیە و ههڵمهتی هەراسانکردن و تۆقاندن و دادگاییکردنی ڕۆژنامەنوسان ئهنجامدهدهن بەتایبەتی ئەوانەی کە ڕاپۆرتیان لەسەر گەندەڵی بڵاوكردوهتهوه".
رێكخراوهكه ڕەخنەی لە مامەڵەکردنی دەسەڵاتداران لەگەڵ پرسە کۆمەڵایەتییەکان گرتوه و هێرشی دەسەڵاتداران بۆ سەر ئازادییەکانی ڕۆژنامەگەری، کولتورێکی ترسی دروستکردوە، لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوه، "هێرشەکان هەراسانکردن و ترس و تۆقاندنی ڕۆژنامەوانان لهخۆدهگرێت، كه کاریگەرییەکی زۆر نەرێنی و خراپیان هەبوە بۆ سەر مافەکانی ئازادی ڕۆژنامەوانی و ڕادەربڕین، چهندین ڕۆژنامەنوس ناچاربون زێدی خۆیان جێبهێڵن و ڕابکەن یان خۆیان بشارنەوە، یانیش بە ناچاریی دەستبەرداری کاری ڕۆژنامەوانی ببن".
ئاماژهی بهوهشكردوه، لە ساڵی 2023دا دهستگیركردنی 37 رۆژنامهنوس تۆمارکراوە و 27 ڕوداویش رویانداوه كه ڕۆژنامەنوسان ڕوبەڕوی هێرش و هەڕەشە و سوکایەتیکردن بونهتهوه، لەماهىی سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2014دا، دەسەڵاتدارانی ههرێمی كوردستان لانیکەم 10 ڕۆژنامەنوسیان لە پەیوەندی لەگەڵ کارە ڕۆژنامەگەرییەکانیان دەستبەسەر کردوە یان بانگهێشتیان کردون، هەندێکی دیكهش لە ئێستاوە دوای دادگاییکردنی نادادپەروەرانە سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەشت ڕۆژنامەنوس و کەسوکاری ڕۆژنامەنوسانی دەستبەسەرکراو و پارێزەرەکانیان قسەی کرد، هەروەها پێداچونەوەی بە بەڵگەنامەکانی دادگادا کردوه، کە پەیوەندییان بە چوار دۆسیەی ڕۆژنامەنوسانی دەستبەسەرکراو هەبو، کە هەمویان باسیان لە بەربەستەکانی بەردەم ئازادی ڕۆژنامەگەری له ههرێمیه كوردستان كردوه.