ئەم ئاماژانە دڵنیات دەكەنەوە لەوەی ژیانت پێویستی بە گۆڕانكارییە.
1. بەبێ ئامانجێكی رون دەژیت، نازانیت بۆ چی هەوڵدەدەیت و دەتەوێت بە چی بگەیت.
2. دوبارە بونەوەی زۆر هەیە لە ژیانتدا، ئەمەش وایكردوە هەست بە بێزارییەكی زۆر بكەیت و تەنانەت وزەت نییە بۆ ئەنجامدانی هیچ كارێك، بەو واتایەی زو بێزاردەبیت بەهۆی رۆتینی ژیانتەوە.
3. هیچ گەشبین نیت دەربارەی داهاتوت، وە نازانیت داهاتوت چۆن دەبێت، كە بیر لە داهاتوت دەكەیتەوە ناڕون و تەنانەت ترسناكیش دیارە.
4. لە بازنەیەكدا گیرتخواردوە و هەست دەكەیت لێی دەرناچیت.
ڕێکخراوی ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ رایگهیاند، دەبێت دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق، کۆتایی بەو پێشێلکاریانە بهێنن كه ئهنجامی دهدهن لە بەرامبەر ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕاگەیاندن، له نێویشیاندا دهستگیركردنی رۆژنامهنوسان و لێدان و دادگاییكردنی ناداپهروهرانه.
ڕێکخراوی ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ له راپۆرتێكدا لهبارهی ڕەوشی ئازادییەکان لە هەرێمی کوردستان، رایگهیاندوه، "دەسەڵاتدارانی ههرێمی كوردستان شانازی بەوە دەکەن کە له هەرێم ئازادی ڕۆژنامەوانی و ئازادی ڕادەربڕین ههیه، بهڵام ئهوه بانگهشهیهكی گاڵتەجاڕانەیە و ههڵمهتی هەراسانکردن و تۆقاندن و دادگاییکردنی ڕۆژنامەنوسان ئهنجامدهدهن بەتایبەتی ئەوانەی کە ڕاپۆرتیان لەسەر گەندەڵی بڵاوكردوهتهوه".
رێكخراوهكه ڕەخنەی لە مامەڵەکردنی دەسەڵاتداران لەگەڵ پرسە کۆمەڵایەتییەکان گرتوه و هێرشی دەسەڵاتداران بۆ سەر ئازادییەکانی ڕۆژنامەگەری، کولتورێکی ترسی دروستکردوە، لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوه، "هێرشەکان هەراسانکردن و ترس و تۆقاندنی ڕۆژنامەوانان لهخۆدهگرێت، كه کاریگەرییەکی زۆر نەرێنی و خراپیان هەبوە بۆ سەر مافەکانی ئازادی ڕۆژنامەوانی و ڕادەربڕین، چهندین ڕۆژنامەنوس ناچاربون زێدی خۆیان جێبهێڵن و ڕابکەن یان خۆیان بشارنەوە، یانیش بە ناچاریی دەستبەرداری کاری ڕۆژنامەوانی ببن".
ئاماژهی بهوهشكردوه، لە ساڵی 2023دا دهستگیركردنی 37 رۆژنامهنوس تۆمارکراوە و 27 ڕوداویش رویانداوه كه ڕۆژنامەنوسان ڕوبەڕوی هێرش و هەڕەشە و سوکایەتیکردن بونهتهوه، لەماهىی سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2014دا، دەسەڵاتدارانی ههرێمی كوردستان لانیکەم 10 ڕۆژنامەنوسیان لە پەیوەندی لەگەڵ کارە ڕۆژنامەگەرییەکانیان دەستبەسەر کردوە یان بانگهێشتیان کردون، هەندێکی دیكهش لە ئێستاوە دوای دادگاییکردنی نادادپەروەرانە سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەشت ڕۆژنامەنوس و کەسوکاری ڕۆژنامەنوسانی دەستبەسەرکراو و پارێزەرەکانیان قسەی کرد، هەروەها پێداچونەوەی بە بەڵگەنامەکانی دادگادا کردوه، کە پەیوەندییان بە چوار دۆسیەی ڕۆژنامەنوسانی دەستبەسەرکراو هەبو، کە هەمویان باسیان لە بەربەستەکانی بەردەم ئازادی ڕۆژنامەگەری له ههرێمیه كوردستان كردوه.