ماڵپەڕی "MAYO CLINIC" لە بابەتێکیدا بڵاوی کردووەتەوە کە پێکەنین تەنها جووڵانەوەی ماسوولکەکانی دەم و چاو نییە، بەڵکو چەندان سوودی تەندروستیت پێدەبخشێت، لەوانەش:
١. بەهێزکردنی تەندروستی: زەردەخەنە یارمەتی دەردانی کۆمەڵێک هۆڕمۆن دەدات لە جەستەدا کە تەندروستی بەرەوپێش دەبات و ئاستی فشار کەمدەکاتەوە، بەمەش هەر ئەگەرێکی هەستکردن بە ئازار کەم دەبێتەوە.
٢. هەستکردن بە سەرکەوتن: زەردەخەنە یارمەتیمان دەدات هەست بە دڵخۆشی و رازیبوون بکەین، وەک زۆرێک لە توێژینەوە زانستییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کاتێک کەسێک زەردەخەنە دەکات، بەشێک لە مێشک کە کۆنتڕۆڵی هەستی سەرکەوتن دەکات چالاک دەبێت.
٣. ئاسانکاری بۆ پەیوەندییەکان: زەردەخەنە یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی هەستی گرژی و شەرم، بەتایبەتی لە سەرەتای پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئاسانکاری ئاشنابوون لەنێوان کەسەکاندا، جا چ لە شوێنی کار،خوێندن، یان هەر شوێنێکی تر.
٤.رووخسارێکی سەرنج راکێش: توێژینەوەکان دەریانخستووە کە تەنها پێویستە زەردەخەنە بکەیت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی نایاب دەربکەویت.
ڕێکخراوی ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ رایگهیاند، دەبێت دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق، کۆتایی بەو پێشێلکاریانە بهێنن كه ئهنجامی دهدهن لە بەرامبەر ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕاگەیاندن، له نێویشیاندا دهستگیركردنی رۆژنامهنوسان و لێدان و دادگاییكردنی ناداپهروهرانه.
ڕێکخراوی ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ له راپۆرتێكدا لهبارهی ڕەوشی ئازادییەکان لە هەرێمی کوردستان، رایگهیاندوه، "دەسەڵاتدارانی ههرێمی كوردستان شانازی بەوە دەکەن کە له هەرێم ئازادی ڕۆژنامەوانی و ئازادی ڕادەربڕین ههیه، بهڵام ئهوه بانگهشهیهكی گاڵتەجاڕانەیە و ههڵمهتی هەراسانکردن و تۆقاندن و دادگاییکردنی ڕۆژنامەنوسان ئهنجامدهدهن بەتایبەتی ئەوانەی کە ڕاپۆرتیان لەسەر گەندەڵی بڵاوكردوهتهوه".
رێكخراوهكه ڕەخنەی لە مامەڵەکردنی دەسەڵاتداران لەگەڵ پرسە کۆمەڵایەتییەکان گرتوه و هێرشی دەسەڵاتداران بۆ سەر ئازادییەکانی ڕۆژنامەگەری، کولتورێکی ترسی دروستکردوە، لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوه، "هێرشەکان هەراسانکردن و ترس و تۆقاندنی ڕۆژنامەوانان لهخۆدهگرێت، كه کاریگەرییەکی زۆر نەرێنی و خراپیان هەبوە بۆ سەر مافەکانی ئازادی ڕۆژنامەوانی و ڕادەربڕین، چهندین ڕۆژنامەنوس ناچاربون زێدی خۆیان جێبهێڵن و ڕابکەن یان خۆیان بشارنەوە، یانیش بە ناچاریی دەستبەرداری کاری ڕۆژنامەوانی ببن".
ئاماژهی بهوهشكردوه، لە ساڵی 2023دا دهستگیركردنی 37 رۆژنامهنوس تۆمارکراوە و 27 ڕوداویش رویانداوه كه ڕۆژنامەنوسان ڕوبەڕوی هێرش و هەڕەشە و سوکایەتیکردن بونهتهوه، لەماهىی سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2014دا، دەسەڵاتدارانی ههرێمی كوردستان لانیکەم 10 ڕۆژنامەنوسیان لە پەیوەندی لەگەڵ کارە ڕۆژنامەگەرییەکانیان دەستبەسەر کردوە یان بانگهێشتیان کردون، هەندێکی دیكهش لە ئێستاوە دوای دادگاییکردنی نادادپەروەرانە سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەشت ڕۆژنامەنوس و کەسوکاری ڕۆژنامەنوسانی دەستبەسەرکراو و پارێزەرەکانیان قسەی کرد، هەروەها پێداچونەوەی بە بەڵگەنامەکانی دادگادا کردوه، کە پەیوەندییان بە چوار دۆسیەی ڕۆژنامەنوسانی دەستبەسەرکراو هەبو، کە هەمویان باسیان لە بەربەستەکانی بەردەم ئازادی ڕۆژنامەگەری له ههرێمیه كوردستان كردوه.