نوری مالكی سەرکردەی دیاری شیعەکان لەعێراق کە سەردەمانێک سەرۆکوەزیران بوو، بەدووری نازانێت "گۆڕانکاری گەورە" لەعێراقدا ڕووبدات.
نوری مالكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا پێیوایە مەترسی هەیە دۆخی عێراق خراپترببێت و ده‌شڵێت، "به‌هیواین ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاسای نه‌وت و غاز ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم به ڕێگای یاسایی چاره‌سه‌ر بكرێت".
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ میدیای عێراقی، نوری مالكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، باسی دۆخی عێراق و كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پرۆسه‌ی یاسادانان و ڕۆڵی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا كرد و ڕایگه‌یاند، "به‌هیواین ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بتوانێت له‌م ماوه‌یه‌دا یاسای نه‌وت و غاز ده‌ربكات، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه به ڕێگای یاسایی چاره‌سه‌ر بكرێت و یاسا حوكم بكات و دیاریبكرێت مافی هه‌رێمی كوردستان چییه و مافی حكومه‌تی ناوه‌ندی چییه".
وتیشی، "هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ن دۆخه‌كه له ئێستا باشتر بێت، به‌ڵام نازانین و دورنییه دۆخی عێراق له‌مه‌ی ئێستا خراپتر ببێت، چونكه هێشتا عێراق له‌ناو جه‌رگه‌ی گێژهڵۆكهدایه و هێشتا مه‌ترسیی له‌سه‌ره، به‌و پێیه‌ی سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه له مه‌ترسیدایه".
له‌و باره‌یه‌وه نوری مالكی رونكردنه‌وه‌ی دا و ڕایگه‌یاند، "دۆخی سوریا ناسه‌قامگیره و سوپای توركیا له باكوری عێراق و باكوری سوریایه، یه‌مه‌ن له دۆخێكی ناهه‌مواردایه و له‌ولاشه‌وه پرسی ئێران و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا بوونیان هه‌ن، هه‌روه‌ها دۆخی فه‌ڵه‌ستین به‌و جۆره‌یه و هێرشه‌كانی گروپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و هێرشه‌كان له لوبنان و یه‌مه‌ن كاردانه‌وه‌ی جه‌نگی فه‌له‌ستینن و به‌و هۆیه‌شه‌وه دۆخه‌كه هێنده‌ی تر ناسه‌قامگیر بووه، هه‌موو ئه‌وانه‌ش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دۆخی عێراق هه‌یه و دورنییه بیخه‌نه گێژاوه‌وه".
له‌باره‌ی جه‌نگی نێوان بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی و سوپای ئیسرائیل و له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه حه‌ماس نه‌ده‌بوو ڕاوێژ به وڵاتانی عه‌ره‌بی بكات له هێرشه‌كه‌یدا بۆ سه‌ر ئیسرائیل؟، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا وتی، "حه‌ماس له‌و هێرشه‌ی له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2023ـدا كردیه سه‌ر ئیسرائیل هه‌ڵه‌ی نه‌كردوه و ستایشیان ده‌كه‌م، ته‌نانه‌ت به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس پێشوه‌خته ئاگاداری پلانی هێرشه‌كه نه‌بوون، چ جای بگاته ڕاده‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی وڵاتان و ڕاوێژكردن پێیان، ئه‌وه‌ش زۆر پێویست بوو، ده‌بوو به‌و جۆره بێت و پلانه‌كه له‌وپه‌ڕی نهێنیدا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری دزهنهكات و پلانه‌كه پوچهڵنهكرێتهوه".
هەموو ساڵێک جوتیارە کوردەکانی سنوری کەرکووک داد و بێدادیانە بەدەست عەرەبی هاوردە و تەنانەت سوپای عێراقیش چونکە رێگرییان لێدەکەن درووێنەی گەنم و جۆکانیان بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە جوتیارانی سنوری پارێزگای کەرکووک رایانگەیاند کە بە بڕیاری فەرماندەی فیرقەی هەشتی سوپای عێراق سوپا رێگری لێکردوون بچن گەنمەکانیان درووێنە بکەن، لەکاتێکدا ئێستا وەرزی درووێنەیە و ئەگەر نەتوانن بی دوورنەوە دوور نییە تووشی سوتان نەبێت.
دوای رووخانی رژێمی سەدام حسین، جوتیارانی کورد و تورکمانی کەرکووک گەڕانەوە سەر ئەو زەویە کشتوکاڵیانەیان کە پێشتر بە بڕیاری مەجلیسی قیادە سەورە داگیر کرابوون و درابوون بە عەرەبی هاوردە.
بەڵام لەو کاتەوە تائێستا حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عێراق نەیتوانیوە کێشەکە بۆ جوتیاران چارەسەر بکات و بگرە زۆربەی جاریش لایەنگری عەرەبە هاوردەکانی کردوە.
دوای رووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەر و کەوتنە دەستی کەرکووک بەدەست هێزە عەرەبییەکانەوە، دۆخی جوتیارانی کورد خراپتر بوو، بەوەی کە بەردەوام هەڕەشەیان لێدەکرێت زەوییەکان چۆڵ بکەن، تەنانەت لەکاتی وەرزی درووێنەشدا گەنم و بەرووبوومەکانیان دەسوتێنرێت.