-18

ئەو خۆراكانەی یارمەتی منداڵەكەت دەدەن بە هێمنی بخەوێت

Mic
2024-03-03

ماڵپەڕی seasoned pioneers چەند خۆراكێكی بڵاوكردوەتەوە كە یارمەتی  خەولێكەوتنی منداڵەكەت دەدات.

1. بادەم
یەكێكە لە چەرەساتە سودبەخشەكان، سەرچاوەی مەگنسیۆم و میلاتۆنینە، لێدانی دڵ رێكدەخات، رێژی كۆرتیزۆل لە منداڵاندا كەمدەكاتەوە، ئەمەش یارمەتی زو خەوتنی دەدات.

2. ماسی
بەتایبەتی ماسی تونا و سەلەمون، بە گشتی بۆ تەندروستی منداڵ سودی هەیە و سیستمی خەوتنی هاوسەنگ دەكات، ڤیتامین D و ئۆمێگا-3ی تێدایە.

3. جای گوڵەبەیبون
یەكێكە لە چا سودبەخشەكان، دژە ئۆكسانی تێدایە و یارمەتی چارەسەربونی كەمخەوی دەدات.

4. برنجی سپی
رێژەیەكی زۆر لە كاربۆهیدراتی تێدایە، یارمەتی زو خەو لێكەوتنی منداڵ دەدات.

5. گێلاس
سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە میلاتۆنین، خواردنی پێش خەوتن یارمەتی دەدات زو خەوی لێبكەوێت.

6. مۆز
سەرچاوەی مەگنسیۆم و پۆتاسیۆمن، كە هەردوكی پشو بە دەمارەكان و ماسولكە دەدات، خواردنی پێش خەوتن فشاری دەرونی كەمدەكاتەوە.

More News

Most Popular

هەواڵ

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا

Mic
2024-04-25

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا
سلێمانی - MIC
ژیلان محەمەد ئەمین، کچە کوردێکی تەمەن 24 ساڵە و یەکێکە لە قوربانییەکانی رووداوەکەی دوێنێ سێشەممەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا.
ژیلان لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا و یەکێک بووە لەو 100 سەرنشینەی کە لەناو بەلەمێکی پەڕینەوەدابوون لە فەرەنساوە بۆ بەریانیا.
بەڵام پێش گەیشتنیان چەند کەسێک دەکەونە ناو ئاوەکەوەو دەخنکێن کە یەکێکیان ژینایە.
زانیاری ئەوە هەیە، رووداوەکە بەهۆی زۆری ژمارەی سەرنشینانی سەر بەلەمەکەوە بوبێت، بەتایبەت کاتێک کە بەلەمەکە کەوتوەتە ڕێ، ژمارەیەک کۆچبەری ئەفریقیش لەڕێگەی بەکارهێنانی فشارەوە چونەتە ناو بەلەمەکەوە و هەندێکیش دەڵێن شەڕ و ئاڵۆزی روویداوە.
هێشتا بەتەواوی هۆکاری خنکانی ژیلان و ئەوانی دیکە نییە، روونیش نییە کە ئاخۆ جگە لە ژیلان لەناو خنکاوەکاندا کوردی دیکە هەیە یان نا، بەڵام ئەوەی دەزانرێت کە بەشێکی زۆری کۆچبەرەکانی سەر بەلەمەکە عێراقی بوون و لەناو عێراقیەکانیشدا ژمارەیەک کورد هەبوون.
تائێستا نازانرێت کە ئاخۆ ژیلان محەمەد بەتەنها کۆچیکردوە یان خزم و کەسوکاری لەگەڵدا بووە.
ساڵانە لەکاتی پەڕێنەوەی کۆچبەران لەنێوان فەرەنسا بۆ بەریتانیا دەیان کۆچبەر دەخنکێن، ئەوەش لەپێناو گەیشتنیان بۆ ئەو وڵاتە و مافی بەدەستهێنانی مانەوەیان.
هەرچەندە لەچەند رۆژی رابردوودا پەرلەمانی بەریتانیا یاسای ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی وڵاتەکەی بۆ رواندا پەسەند کرد ئەوەش وەک هەولیک بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کۆچبەران بە یەکێک لە وڵاتە دڵخوازەکەی خۆیان دەزانن بۆ مانەوەیان و وەرگرتنی مافی پەنابەری.