کۆمپانیا ئەمریکییەکە
کاردەکات بۆ دابینکردنی ئامێری بیستن بۆ ئەو کەسانەی کە لەدەستدانی بیستنیان هەیە
لە بڵاوکردنەوەی داهاتووی ئایرپۆدەکاندا.
بەپێی ڕاپۆرتێکی
نوێ کە ڕۆژنامەی بلومبێرگی ئەمریکی بڵاویکردۆتەوە، ئەپڵ بەنیازە لە ساڵی 2024 چەند
تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ کاتژمێرە زیرەکەکانی داهاتوو زیاد بکات، جگە لە باشترکردنی
دیزاینەکەی.
کۆمپانیای ئەپڵ
هەوڵی پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای نوێ دەدات کە ڕێگەی پێبدات لە ڕێگەی کاتژمێرە زیرەکەکەیەوە
پەستانی خوێن بپێوێت، پشت بە هەستەوەری جۆری تایبەت دەبەستێت، چونکە ئەم تایبەتمەندییە
یارمەتیدەر دەبێت بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی کە پەستانی خوێنیان بەرزە، یان بەدواداچوون
بۆ ئەو نەخۆشانە دەکات کە بەدەست بەرزی پەستانی خوێنەوە دەناڵێنن.
بەپێی ڕاپۆرتێکی
بلومبێرگ، ئەم تایبەتمەندییە بە شێوەیەکی خەمڵێنراو پەستانی خوێن دەپێوێت و دواتر
ئەپڵ ئاواتەخوازە خوێندنەوەی وردی بۆ دابین بکات و حاڵەتە پزیشکییەکانی پەیوەست بەوەوە
دەستنیشان بکات.
هەروەها کۆمپانیای
ئەپڵ بەنیازە تایبەتمەندییەک زیاد بکات بۆ دیاریکردنی هەناسەدان لە کاتی خەودا بە
چاودێریکردنی شێوازی هەناسەدان و خەوتن بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا کەسێک ئەم حاڵەتەی هەیە
یان نا کە پێویستی بە ڕاوێژکاری پزیشکی تایبەتمەند هەیە.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی
پێشوو ئاماژەیان بەوە کردبوو کە کۆمپانیای ئەپڵ کار لەسەر پەرەپێدانی تایبەتمەندییەک
دەکات بۆ پێوانەکردنی شەکری خوێن بەبێ ئەوەی پێویست بکات نمونەی خوێن وەربگرێت بە
بەکارهێنانی جۆرێکی تایبەتی هەستەوەری بینایی، بەڵام ئەم تایبەتمەندییە هێشتا لە قۆناغە
سەرەتاییەکانی پەرەپێداندایە، و ڕەنگە پێویست بکات چەند ساڵێک پێش ئەوەی بخرێتە
بازاڕەوە، بەگوێرەی بلومبێرگ بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان.
بڕیارە ئەپڵ لە
ماوەی ساڵی داهاتووی ٢٠٢٤دا نەوەی دەیەمی کاتژمێری زیرەکی خۆی بخاتە بازاڕەوە، ئەپڵیش
حەز دەکات ئەم وەشانەی بە هەموو شێوەیەک جیاواز بێت.
لە چوارچێوەیەکی
پەیوەندیداردا، ڕۆژنامە ئەمریکییەکە ڕایگەیاندووە کە کۆمپانیاکە کاردەکات بۆ دابینکردنی
ئامێری بیستن بۆ ئەو کەسانەی کە لەدەستدانی بیستنیان هەیە لە بڵاوکردنەوەی داهاتووی
ئایرپۆدەکاندا.
پێشبینی دەکرێت لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممەوە شەپۆلە بەهێزەکەی باران بارین روو لەناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بکات و مەترسی ئەوەش هەیە لە هەندێک ناوچە لافاو درووست بێت.
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ئهمڕۆ ئاسمان هەور و نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ بونی تۆز و خۆڵ و زیادبونى خێرایی با و سبهی چوارشهممه ئاسمان هەور و نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ زیادبونى خێرایی با، ئەگەرى بەرزبونەوەى تۆزوخۆڵ لەسەر بەشێک لەناوچەکان ههیه.
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ سێشهممه ئاسمان هەور و نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ بونی تۆز و خۆڵ و زیادبونى خێرایی با، لەکاتەکانی دواینیوەرۆ شەپۆلێکى هەورە تریشقە و باران بارینى پچڕ پچڕ لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەبارێت، لەشەودا کاریگەرى باران بارین کۆتایی دێت.
كهشناسی باسی لهوهشكردوه، سبهی چوارشهممه ئاسمان هەور و نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ زیادبونى خێرایی با، ئەگەرى بەرزبونەوەى تۆزوخۆڵ لەسەر بەشێک لەناوچەکانى (باشورى پارێزگاى هەولێر و بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان و پاریزگاى کرکوک) لە دواینیوەڕۆ لەئەنجامى ئەو ناسەقامگیریەى هەیە لەکەشی ناوچەکەمان بارانبارین لە دواى نیوەرۆ دەستێدەکاتەوە لەگەڵ شەپۆلێکى هەورە تریشقە، ئاستى دابارین لەسەر بەشێک لە پارێزگاکانى سلێمانى و ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.