تویژەرێكی ژاپۆنی لە تاقیگەدا لە خانەكانی پێستی مشكی نێرینە هێلكەی مێینە دروست دەكات، بەجۆرێك كە كرۆمۆسەكانی خانەكە لە نێرینەوە بگۆڕێت بۆ كرۆمۆسۆمی مێینە، ئەو دەڵێت بۆ یارمەتیدانی ئەو ژنانەیە كە توانای دروستكردنی هێلكەیان نیە، یاخود ئەو پیاوانەی كە هاوسەرگیری لەگەڵ هاوڕەگەزی خۆیان دەكەن ودەیانەوێت منداڵیان ببێت.
لە كۆنفڕانسێكی جیناتدا، پڕۆفیسۆر كاتسوهیكۆ هایاشی لە زانكۆی ئۆساكا كە كار لەسەر پەرەپێدانی چارەسەری منداڵبوون دەكات وتوێژینەوەكەی لە گۆڤاری زانستی " نەیچەر" بڵاوبۆتەوە دەڵێت: لە پرۆژەكەیدا توانویەتی لە خانەكانی مشكی نێرینە هێلكە دروست بكات، هەروەها دەڵێت توانیویەتی ئەو خانەیەی كە دروستیكردووە كرۆمۆسۆمەكانی لە نێرینەوە كە " ئێكس- وای" بگۆڕێت بۆ " ئێكس-ئێكس".
تەكنیكەكە بریتییە لە وەرگرتنی خانەیەكی پێست سەرەتا لە مشكێكی نێر و پاشان گۆڕینی بۆ خانەیەكی بنەڕەتی - خانەیەك كە دەتوانێت ببێتە جۆرەكانی تری خانە، پاشان كرۆمۆسۆمی " ئێكس-وای" خانەكان دەستكاری ئەكەن و " وای " دەسڕنەوە و كرۆمۆسی " ئێكس" دەخەنە جێگای، بەمجۆرەش لە خانە نوێیەكە هێلكەی مێینە دروست دەكەن.
بە وتەی پڕۆفیسۆر جۆرج دالی لە بەشی پزیشكی زانكۆی هارڤارد ، ڕایگەیاند: توێژینەوەكە هێشتا ڕێگەیەكی دووری ماوە تا كۆمەڵگا ڕووبەڕووی بڕیارێكی لەو شێوەیە ببێتەوە.
هەروەها پرۆفیسۆری توێژینەوەكە كاتسوهیكۆ هایاشی دەڵێت: هێشتا زۆر كاتی ماوە بۆ ئەوەی بزانین لە مرۆڤدا پڕۆسەكە چەندی پێدەچێت تاوەكو بەسەلامەتی جێبەجێ بكرێت و تاوەكو ئێستاش لە مشكدا بەتەواوی زیانەكانی نەسەلمێنراوە، وتیشی ئەگەر كۆمەڵگە و یاسا قبوڵی بكات دەكرێت لە داهاتوودا كاری زیاتری لەسەر بكەم.
پێشبینی دەکرێت لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممەوە شەپۆلە بەهێزەکەی باران بارین روو لەناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بکات و مەترسی ئەوەش هەیە لە هەندێک ناوچە لافاو درووست بێت.
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ئهمڕۆ ئاسمان هەور و نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ بونی تۆز و خۆڵ و زیادبونى خێرایی با و سبهی چوارشهممه ئاسمان هەور و نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ زیادبونى خێرایی با، ئەگەرى بەرزبونەوەى تۆزوخۆڵ لەسەر بەشێک لەناوچەکان ههیه.
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ سێشهممه ئاسمان هەور و نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ بونی تۆز و خۆڵ و زیادبونى خێرایی با، لەکاتەکانی دواینیوەرۆ شەپۆلێکى هەورە تریشقە و باران بارینى پچڕ پچڕ لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەبارێت، لەشەودا کاریگەرى باران بارین کۆتایی دێت.
كهشناسی باسی لهوهشكردوه، سبهی چوارشهممه ئاسمان هەور و نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ زیادبونى خێرایی با، ئەگەرى بەرزبونەوەى تۆزوخۆڵ لەسەر بەشێک لەناوچەکانى (باشورى پارێزگاى هەولێر و بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان و پاریزگاى کرکوک) لە دواینیوەڕۆ لەئەنجامى ئەو ناسەقامگیریەى هەیە لەکەشی ناوچەکەمان بارانبارین لە دواى نیوەرۆ دەستێدەکاتەوە لەگەڵ شەپۆلێکى هەورە تریشقە، ئاستى دابارین لەسەر بەشێک لە پارێزگاکانى سلێمانى و ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.